نامەیەكی هەرەشە ئامێزی یەكێتی بۆ گۆڕان ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
پەیچێكی نزیك لە یەكێتی نامەیەكی هەرەشە ئامێزی یەكێتی بۆ گۆڕان ئاشكرا دەكات و بەپێی ئەو زانیاریانەی كە پەیچەكە بڵاوی كردۆتەوە یەكێتی هۆشداری داوەتە گۆڕان لەچەند رۆژی رابردوو و پێی راگەیاندووە یان وەك شەریكی دەسەڵات مامەڵە بكەن یان وەك ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی.
 
بەپێی زانیاریەكانی دەستی پەیچی(شار) نزیك لە یەكێتی كەوتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا یەكێتی نیشتمانی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان كردوەو تیایدا هۆشداری داتەوە بەرپرسانی بزووتنەكەو دەڵێت” ناكرێت ئێوە خورمژتان بوێت، یا دەبێت وەك شەریكی دەسەڵات مامەڵە بكەن یا وەك ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی.
 
ئەم پەیچە ناوەرۆكی نامە هەرەشە ئامێزەكەی یەكێتی ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت ناكرێت بزوتنەوەی گۆڕان لەدەسەڵات و شەقام پێكەوە شەریك بێت.
Back to top button