رۆناڵدینهۆ لە کێشەدایە و رێگەی پێنادرێت بەڕازیل جێبهێڵێت

رۆژنامەی فولها دی ساوپاولۆ هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، رۆناڵدینهۆ گاوچۆ ئەستێرەی ناوداری بەڕازیلی تووشی قەرزارییەکی زۆر هاتووە و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیدا گیراوە، كه‌ زیاتر له‌ ٥٧ موڵکی رۆناڵدینهۆدا بووه‌ و بە ١.٨ ملیۆن یۆرۆش سزادراوە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی هەردوو پاسپۆرتە ئیسپانی و ناوخۆییەکەیان لێسەندووەتەوەو ناوبراو بۆی نیە بەڕازیل جێبهێڵێت. ئەمەش پاش ئەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی گەیشتە ٢.٣ ملیۆن یۆرۆ.

پارێزەرەکەی سەرجەم رێکارەکانی بە نایاسایی وەسفکرد و رەتیکردەوە دادگای بەڕازیلی مافی ئەوەی هەبێت و هیچ یاسایەک پشتگیری لەو کارانە بکات کە دژی رۆناڵدینهۆ ئەنجامدراون.

 

 

Back to top button