نهێنی سەردانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆلای مالكی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
پاش سەردانەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بۆلای مالكی كاردانەوەی تووندی لە ناوەخۆی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە، بەشێوەیەك زۆرێك لە خەڵكی كوردستان ئەو سەردانەیان بە درێژە پێدانی مووچە بڕین و ئابلوقەی ئابووری بەغدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان زانی.
 
هەر لەسەر ئەو سەردانەی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ لایی مالكی تاریق گەردی ئەندام پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بابەتی سەردانەكەی یەكێتی بۆ لای مالكی پەیوەندی هەیە بە پرۆژەیەك كە زیاتر بۆ ئامانجی سیاسی ناروونی دەگەرێتەوە، گومانی خۆشی لە ناوهێنانی كەركووك و بەستنەوەی بە بودجە لە رادەست كردنەوەی كەركوك بە بەغدا پێشاندا، گوتی سەردانەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بۆلای مالكی جگە لە مەبەستی سیاسی پشتی پرۆژكە، هیچ پەیوەندی نیە بە مووچە و بودجە، ئەمە لەكاتێكدایە كەس نازانێت مالكی چ كارەیە لەحكومەتی عێراق، بۆیە ئەوەی مووچە و بودجە چارەسەر دەكات حكومەتی عێراق و حكومەتی كوردستانە نەك سەرۆكی كوتلەی سیاسی ناو پەرلەمان و فراكسیۆنی حزبی.
 
رادەست كردنی 350 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بە بەغدا، گومان لەسەر پرۆژەكەی یەكێتی دروست كردووە، بەشێوەیەك چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم پرۆژەیە هیچ پەیوەندی نیە بە بودجە و مووچەی فەرمانبەران و ئامانجی رادەست كردنەوەی كەركووكە بە بەغدا.
 
هەر بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی بەدیار كراوی ” ناوی كەركووك” لە پرۆژەكەی یەكێتی دا هاتووە، ئەمەش گومانی زۆری لەسەر پرۆژەكە دروست كردووە بەتایبەت ئەوكاتەی كە نامەی هێرۆخانی هاوسەری تاڵەبانی بۆ عەبادی بڵاو كرایەوە ئەمەش پێشان دەدات یەكێتی دەیەوێت كەركووك بگەرێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدا، ئەم پرۆژەیەش بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی هەر لەسەر ئەو ئامانجە هەڵێنجراوە.
 
تاریق گەردی ئەندام پەرلەمانی عێراق دەلێت، ئێمە بەروونی گوتوومانە كە ناوهێنانی كەركووك بەدیاری كراوی مەبەستێكی تری لەپشتە، بۆیە دەكرا یەكێتی بلێت رێژەی سەدا 40 یان 50 یان 60ی نەوتی كوردستان رادەست دەكەین بەبێ ناو هێنانی كەركووك! بەڵام یەكێتی بەدیاری كراوی ناوی كەركووكی هێناوە ئەمەش گومانەكان زیاتر دەكات لەسەر ئەوەی فراكسیۆنی یەكێتی لەهەوڵی ئەوە دایە كەركووك رادەستی بەغدا بكاتەوە.
Back to top button