فراکسیۆنی پارتی پرۆژەیەکی نیشتمانی ئامادە دەكات
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەک بۆ رۆژی ماتەمی نیشتمانی، ئامادە دەکات.
زانا مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای دەكات: پێشنیازی دیاریکردنی رۆژی ماتەمی نیشتمانی لەلایەن فراکسیۆنی پارتی بە هەماهەنگیی فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان، ئامادە دەکرێت.
هەروەك زانا مەلا خالید رایگەیاند، بەپێی ئەو پرۆژەیەی کاری لەسەر دەکرێت، لە جیاتی هەموو رۆژەکانی کیمیاباران، ئەنفال و رۆژەکانی دیکە، کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، رۆژێک وەک رۆژی ماتەمی نیشتمانی لە کوردستان، دیاری دەکرێت.