سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پشووی وەرزی یاسادانی ڕاگەیاند

 

لەگەڵ ئەوەی وەرزی یاسادانی عێراق مانگێک درێژکرایەوە، دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پشووی وەرزی دووەمی یاسادانی پەلەمانی عێراق ڕاگەیاند.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە لە دوێنێ ڕۆژی شەممەوە ۳ـی ئاب پشووی وەرزی دووەمی یاسادانانە لە ساڵی یەکەمی یاسادانان لە خوڵی چوارەمی پەرلەمان دەست پێکردووە.

سەرۆکی پەرلەمان ڕاشیگەیاندووە:” داوا لەسەرجەم پەرلەمانتاران دەکەین کە بەردەوام بن لە ئەرکی چاودێری کردنی کارەکانی حکومەت، لە نوسینگەکانیان لە پاێزگاکانی عێراق.”.

Back to top button