ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکی دیکەی نەوتی داگرت

دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو ئێران دەستی گرت بەسە کەشتیەکی، نەوتی بەریتانیا لە ئاوەکانی کەنداو، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند سوپای پاسداران ئەمڕۆ دەستیان گرتووە بەسەر کەشتەکی نەوت گوێزەوەی بیانی.

بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای پاسداران، هێزەدەریایەکانی سوپای پاسداران ئەمڕۆ توانیویانە دەست بەسەر کەشتیەک و حەوت کارمەندی نێو کەشتیەکە دابگرن کە بڕێ حەوتسەت هەزار لیتر نەوتی هەلگرتبوو، کەشتەکە لە نزیک دوورگەی فارس دەست بەسەرداگیراوەو گواستراوەتەوە بۆ بەندەری بوو شەهر لە باشوری ئێران.

هەر لەبارەی دەست بەسەر داگرتنی ئەو کەشتیە، تەلەفزیۆنی پێس تیڤی ئێرانی ڕایگەیاندووە:” کەشتیەکە دەیویست نەوت بۆ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بگوازێتەوە، بەڵام تا ئێستا سوپای پاسداران ئاشکرای نەکردووە کەشتیەکە هی چ وڵاتێکە.

Back to top button