پۆلیسی هەولێر دوای تەنها چەند کاتژمێرێک تاوانبارانی کوشتنی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژالەیان دەستگیر کرد

 

دوای ئەوەی تەرمی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژالە بە سوتاوی لە باکوری خۆرئاوای هەولێر دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە تاوانبارانی ڕووداوەکەیان دەستگیر کردووە، ڕووبەڕووی یاسا کراونەتە.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاندووە ، بکوژانی جەمال باپیر، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵەی دەستگیر کردوەو هۆکاری کوشتنەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە و راشیگەیاند، کوشتنەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، تاوانباران ویستویانە ئۆتۆمبێلی قوربانیەکە بفرۆشن، لە رێگای ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە، توانیمان تاوانباران شوێنیان دەستنیشان بکەین و دواتریش دەستگیر یا بکەین.

بەڕێوەبەری پۆلیس لە ئاشکراکردنی وردەکاری کوشتنەکە دەلێت قوربانییەکە لە رێگای خێزانی بکوژەکە، چووەتە ماڵی بکوژەکە و دواتر لەوێ دەستگیر کراوە و لە عەقاری توڕەق لە باکووری رۆژئاوای هەولێر کوژراوە و دواتر سووتێنراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت سزای توندیان بەسەردا بسەپێت.

Back to top button