ئەردۆگان ئامادەکاری بۆ سێیەم لەشکرکێشی دەکات لە باکووری سوریا

 

 

ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان لە مەڕاسیمی کردنەوەی ڕێگایەکی خێـرا گوتی  تورکیا ئۆپەراسیۆنێك لە ڕۆژهەڵاتی زێی فورات ئەنجام دەدات لە شۆێنێك کە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کۆنتڕۆڵیان کردووە و بە بەردەوام نیگەرانە لە هەڵسووکەوتی ئەمریکا هەرچەندە ڕێکەوتوون لە سەر دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام بەڵام تورکیا پێ وایە ئەمریکا هەوڵەکانی سڕکردووە بۆ دامەزراندنی ئەم ناوچەیە .

 

ئەردۆگان داوای لە ئەمریکا کرد پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل بپچڕێنیت چونکە پێ وایە ڕێکخراوێکی تیرۆرستین و   ئۆپەراسیۆنەکەی ئاشکرا کرد کە دەبێتە سێیەم ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە نێو خاکی سوریا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو و گوتی چوینە نێو عەفرین و جرابلس و باب و ئێستا دەچینە ڕۆژهەڵاتی زێی فورات و بۆ ئەم مەبەستە ئەمریکا و ڕوسیامان ئاگادارکردووتەوە ؛

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button