لە گرتووخانەیەکی بەغدا ڕێگری لە هەلاتنی زیندانیەکان نەکراوە

 

 

وەزارەتی ناوەخۆی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند توانرا دەست بەسەر 8 کەس بگیرێت لە کۆی 15 بەندکراو کە گیراون بە تۆمەتی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر و ئەمانە ڕۆژی شەممە توانیان هەڵبێن لە بنکەی پۆلیسی قەنات لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە لە ساتێ هەڵاتنی بەندکراوەکان و بەبێ هێچ ڕێگریەك لە هێزەکانی پۆلیسی بنکەکە ؛

 

یاسین یاسری وەزیری ناوەخۆی عێراق لە پاش هەڵاتنی ڕاگیراوەکان فەرمانی دەرکردووە بە دوورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا و بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕسافه و بەڕێوەبەری بەشی باب الشێخ لە کارەکانیان و دەست بەسەرکردنیان لە دیوانی وەزارەت چگە لە دەست بەسەرکردنی ئەفسەرانی و کارمەندانی پولیس ئەوانەی لە ئەرك دابوون لە بنکەی پۆلیسی قەنات ؛

Back to top button