نرخی نەوت بەرزتر بۆوە

خواكوڕك
لە دوای رێککەوتنی ئەندامانی ئۆپێک لە رۆژی چوارشەممە 30-11-2016 نرخی نەوت بەرداوام بەرز دەبێتەوە، نرخی به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی برێنت شەوی پێنجشەممە 1-12-2016 بە 54.44 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان، یەکێکی دیکە لە گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو، ره‌زامه‌ندیی رووسیا بوو له‌به‌شدارییكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
جگە لە كەم كردنەوی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی 1 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لەلایان ئەندامانی ئۆپیك، رووسیاش بڕیاریداوه له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می 2017 به‌ئاستی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر بخاته بازاڕه‌كانی جیهان.