پێدانی کارەبای نشتیمانی دەکرێتە 24 کاتژمێر

 

 

لە پەرلەمانی کوردستانەوە کار بۆ داڕشتنی پرۆژە یاسایەک دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم هێنانی کارەبای نشتیمانی کوردستان ، بە پێی زانیاریەکان هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە هەرسێک وزەی خۆر و ئاوو با کەڵک وەرگرێت

 

 

كاروان گەزنەیی، ئه‌ندامی لێژنەی وزە و سامانه سرووشتییەكان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات :لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان زۆر بە جدی کاری بۆ دەکرێت و لە ئێستاشدا پێدانی کارەبای نشتیمانی زیادی کردووە  .

هاوکات ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی کوردستان دەڵێت : بە ویستێکی زۆر تایبەتەوە پێشوازی لە هەر پرۆژە و بیرۆکەیەکی نوێ دەکەیین بۆ دابین کردنی کارەبای نشتیمانی بەبێ پچڕان بۆ هاووڵاتیان .

 

یەک لە پلانە  سەرەکیەکانی کابینەی نویەمی حکومەت دابین کردنی کارەبای 24 کاتژمێریە بەجۆرێک کە تا ئێستا ڕەنگدانەوەی خۆی بووەو لە چاوساڵی پار ئەم دەمانە کارەبای نشتیمانی 7 کاتژمێر زیادی کردووە .

Back to top button