ماوه‌ی هه‌ڵگرتنی گۆشت دەبێت چەند بێت؟

هه‌ڵگرتنی گۆشت له‌ ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌ و به‌فرگردا، پێویستە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوبێت و لەو ماوەیە تێپەڕیکرد، تەندروست نییە، لەمبارەیەوە ئەندازیاری خۆراک “لەشکر حەمە ئەمین” روونکردنەوەیەک دەدات بۆ هاوڵاتیان دەربارەی جۆری گۆشتەکان و ماوەی هەڵگرتنیان.

1-پێویسته‌ گۆشتی مریشك و قه‌ل، ته‌نها یه‌ك بۆ دوو ڕۆژ له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌ به‌فرگردا ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك هه‌ڵبگیرێت، هاوکات گۆشتی په‌له‌وه‌ره‌كانی وه‌ك قاز و مراوی نابێت له‌ شەش مانگ زیاتر له‌ به‌فرگردا دابنرێت.

2-گۆشتی ئاژه‌ڵی سور ده‌توانرێت 3-5 ڕۆژ له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا دابنرێت، به‌ڵام له‌ به‌فرگردا ده‌توانرێت، 8-12 مانگ هه‌ڵبگیرێت، هه‌ڵگرتنی قیمه‌ش له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا پێویسته‌ له‌ دوو ڕۆژ زیاتر نه‌بێت و له‌ به‌فرگریشدا، له‌ سێ مانگ زیاتر نه‌بێت.

3-گۆشتی ماسی و خواردنه‌ ده‌ریاییه‌ جۆربه‌جۆره‌كان، پێویسته‌ ماوه‌ی هه‌ڵگرتنیان له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا له‌ ڕۆژێك زیاتر نه‌بێت و له‌ به‌فر گریشدا له‌ چوار مانگ زیاتر نه‌بێت.

گۆشتی به‌ستوو دوای تواندنه‌وه‌، دەبێت ڕاسته‌وخۆ به‌كاربهێنرێت، بەڵام جارێكی دیكه‌ له‌ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌ و به‌فرگردا هەڵناگیرێت و تەندروست نییە.

Back to top button