لە دەربەندیخان: چەند چەكدارێكی نەناسراو دوو هاوڵاتیان كوشت

خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند رۆژێك بەر لە ئەمڕۆ چەكدارێكی داعش لە سنوری دەربەندیخان دەستگیر كرا, ئێوارەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو دوو هاوڵاتیان كوشتووە و كەسێكی دیكەشیان برینداركردووە

لەبارەی ڕووداوەكەوە سەرچاوەیەك لە ئاسایشی دەربەندیخان بە (خواكوڕك) ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو لە نزیك گوندی (بەركەل) ی سەربە قەزای دەربەندیخان داوایان لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێك كردوە كە بیانبات بۆ سنوری سەنگاو، بەڵام شۆفێرەكە ڕازی نەبووە و چەكدارەكانیش تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەكە كردووە و دوو كەس كوژراون و كەسێكی دیكەش برینداربووە.

سەرچاوەكەی ئاسایش گوتیشی” لە ئێستادا پۆلیس وئاسایش چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە, ناوچەكە گەمارۆ دراوە.

Back to top button