بینینی ژمارەی كارتە زەرد و سورەكانی ڕامۆس شۆكت دەکات

سێرجیۆ رامۆس”ی ئیسپانی و دڵی بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، یەكێكە لەو یاریزانانەی بەوە بەناوبانگە کە لە یاریگادا توندوتیژە و بەو هۆیەشەوە زۆرترین كارتی زەرد و سوری بە ڕوودا بەرزكراوەتەوە.

سێرجیۆ ڕامۆس لە ژیانی وەرزشی خۆیدا، (٦٥١) یاری ئەنجامداوە و تەنها لە ١٠ یاریدا ئاڵوگۆڕی پێكراوە.

ڕامۆس لە ژیانی وەرزشی خۆیدا تا ئێستا، ٢٢٦ كارتی زەردی بە ڕوودا بەرزكراوەتەوە هەروەها ٢٥ كارتی سوری پێدراوە، بەوەش ڕامۆس بە یەكێك لەو یاریزانانە دادەنرێت كە خاوەنی زۆرترین كارتی زەرد و سورە لە مێژوودا.

Back to top button