نێیمار دواین بڕیاری لەسەر چارەنوسی دا
نێیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دواین بڕیاری لەسەر چارەنوسی دا، بەوەی ئایا لە پاریس دەمێنێتەوە یاخود دەیەوێت یانەكە بەجێهێڵێت”.
رۆژنامەی ” لكیپ”ی فەڕەنسی بڵاویكردۆتەوە: نێیمار نایەوێت هیچ یارییەك لەوەرزی نوێ لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە پاریس سانجێرمان ئەنجامبدات، كەبڕِیارە وەرزی نوێ لە رۆژی 10ی ئەم مانگە دەستپێبكات”.
یانەی پاریس سانجێرمانیش دەیەوێت بەشێوەیەكی خێرا و لەماوەی چەند رۆژێكی كەمدا، داهاتووی یەكلایی بكاتەوە”.
ناوی نێیمار بەستراوە بەیانەی بارسێلۆنا و بەپێی زانیاریەكانیش هەردوو یانەی پاریس و بارسا لەگفتوگۆدان تا بگەنە رێككەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلیەكە بۆ ریزەكانی یانە كەتەلۆنیەكە”.