لە چیای قەرەچوغ ھێرشكرایە سەر داعش و 6 تیرۆرست كوژران

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تیرۆرستانی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومان كرد و شه‌ش تیرۆرست كوژران.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە كه‌ لە بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگه‌ نهێنییه‌كانی داعش له‌ زنجیرە چیای قەرەچوغ، شەش چەکداری ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ کوژران.

هه‌ر به‌پێی شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان زانیاری هه‌واڵگرییان له‌سه‌ر شوێنی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌ زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چوغ هه‌بووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ چه‌كدارانی داعشيان بۆردومان كردووه‌.

Back to top button