فرانسۆ هۆلاند، جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی فەرەنسا كاندید ناكاتەوە

 

خواكوڕك
دوای ئەوەی زۆربەی پێشبینیەكان وایان دەردەخست كە فرانسۆ ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا بۆ جاری دووەم خۆی هەلدەبژێرێتەوە, ئۆلاند رایگەیاند كە بۆ جاری دووەم خۆی هەلنابژێرێتەوە.

ئەمڕۆ لە وتارێكی ١٠ خولەكیدا، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، كە ئەو لە ماوەی پێنج ساڵی سەرۆكایەتیی وڵاتدا كاری جددی كردووە بۆ باشتركرشنی رەوشی ئابووری و كەمكردنەوەی بێكاری و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمە ناوخۆییەكان و وتی”رەنگە ئێستا ئەنجامی بەشێك لەو كارانە نەبنین وەك پێشبینیمان دەكرد، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە داھاتوودا ئەنجامەكەی دەبینین”
لەبارەی خۆ كاندید كردنەوەی بۆ خولی دووەم فرانسۆ هۆلاند رایگەیاند:”من بۆ جاری دووەم خۆم كاندید ناكەمەوە بۆ سەرۆكایەتی وڵات، تاكە ئەركم ئەوەیە كە ئەو ماوەی چەند مانگەی لە سەرۆكایەتی ماوەمە وڵات بە ئارامی و بە باشی بەڕێوەببەم”
فرانسۆهۆلاند لە 15ی ئایار/ مایۆی 2012 بە سەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرا و پێشتریش لە ماوەی ساڵانی 2001-2008 شارەداری شاری تۆل بووە.
ماوەی سەرۆكایەتی لە فەڕەنسادا، پێنج ساڵە.
ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری فەڕەنسا لە ساڵی داھاتوودا ئەنجام دەدرێت. خولی یەكەمی ھەڵبژاردنەكە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ ئەنجام دەدرێت بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو دوو كاندیدەی دەبنە ڕكابەری یەكتر و خولی دووەمیش لە ٧ی ئایار ئەنجام دەدرێت.

Back to top button