‎مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابورییان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ 5/8/2019، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسروڵڵا رەشنودی كونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد.

‎لەو دانیشتنەدا، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خواست.

‎هەروەها مەسرور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

‎لەم دیدارەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

Back to top button