ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری دهۆك کەوتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/13-07-2019-کۆگایەکی-گەورەی-جلوبەرگ-و-بیناسازیی-لە-هەولێر-گڕیگرت-4c0d6d.jpg)
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەرگری شارستانی و گەواهیدەران نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایانگەیاند ئاگرێك لە نەخۆشخانەی فەژینی تایبەتی لە شاری دهۆك کەوتەوە و دەست بەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و هەموو نەخۆش و کارمەندانی نەخۆشخانەکەیان کردە کرەوە.
بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگە لە چەند حاڵەتێکی ژەهراوی بوون بە هۆی دووکەڵی چڕی ئاگرەکەوە.
سەرچاوە : شەفەق نیوز