ئێران : بەرگری لە بەغدا هاوشێوەی بەرگریە لە تاران دەکات
لیوا ” یەحیا سەفەوی ” ڕاوێژکاری ڕابەری ئێران بۆ کاروباری سەربازی ئەمڕۆ دوو شەممە لە دیدارێك دا لە تاران لەگەڵ نەسر شومەری وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبا کە یەکێکە لە گروپەکانی حەشدی شەعبیە گوتی بەرگری لە بەغدا هاوشێوەی بەرگری کردنە لە تاران و چارەنووسی هەر دوو وڵات یەك چارەنووسە ؛
سەفەوی ئاماژەی دا کە چالاکیەکی بەرچاو هەیە لەلایەن بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و وێنەی بەڵگەییمان لەبەر دەستە کە تێوەکڵانی ئەمریکیەکان پیشان دەدات لە پێدانی چەك بە تیرۆرستانی داعش و بۆ ئەم مەبەستەش بزوتنەوەی نوجەباء ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری لە ناوچەی ئەلبو کەمال و هێڵی سنووری لەگەڵ سوریا ئەنجام دەدەن ؛
سەرچاوە : شەفەق نیوز