حەشدی شەعبی به ڕووی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دەوەستنەوە ڕێگای موسل ـ هەولێر یان داخست

 

دوای ئەوەی عادڵ عەبدولمەهدی بریاریدا حەشدی شەعبی لەدەشتی نەینەوا بکشێنێتەوە، حەشدی شەعبی وەک ناڕەزایەتیەک ڕێگای نێوان هەولێر و موسڵ دابخات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق هەڵسان بە داخستنی ڕێگای نێوان موسل – هەولێر وەك ناڕەزاییەك لەسەر بڕیاری سەرۆك وەزیران عادل عبدالمهدی بە کشانەوەی میلیشیاکانی حەشد لە دەشتاییەکانی موسل.

ئەم میلیشیانە پێیان وایە بڕیاری لەو شێوەیە زیان بە ناوچەی دەشتی موسل دەگەیەنیت و لەوانەیە داعش ئەم بۆشاییە بقۆزتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە ؛

Back to top button