فەرماندەیەكی پێشمەرگە پیلانێكی پەكەكە لە شنگاڵ ئاشكرا دەكات

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پاشەكشە پێكردنی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەواو سنورەكانی نزیك شنگاڵ دەركرد, فەرماندەیەكیپێشمەرگە ئاشكرای دەكات كە (پەكەكە)، هێز و چەك لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە بۆ شنگال دەگوازێتەوە
قاسم دەڕبۆ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە:” بەهۆی ئەوەی ئیدارەی شارەكە لە شنگاڵ نەماوە دۆخی شنگاڵ ناجێگیرەو ئەمن و ئاسایش بەرقەرار نیە, دوای پێنج ساڵ هێشتان ئێزیدیەكان پەرش و بڵاون  بەشێكیان لە سەر چیای شنگاڵ و بەشێك لە كەمپەكانن ناتوانن بگەڕێنەوە”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە راشیگەیاند:” عێراق راستگۆ نیە لەگەڵ خەلكی شنگاڵ, شنگاڵیەكان لەو باوەڕەن كە نە پەكەكە و نە حەشدی شەعبی  دەتوانن شنگاڵ بپارێزن, ئەمە لە كاتێكدایە كە مەترسیەكانی سەر شنگاڵ بەردەوامن چەند رۆژێك پێش ئێستا داعش لە كارگەی چیمەنتۆ هێرشیان كردووە، بەم حاڵەوە چۆن بەرگری دەكرێت؟ كێ لەم دۆخە بەرپرسە؟“.
لەبارەی مامەڵەی بەغدا، فەرماندە كوردە ئێزدییەكەی پێشمەرگە ئاشكرای كرد كە ” تەنیا حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەمخۆری شنگالە، بەغدا هەرچی دز و تاڵانچییە بەناوی بەرگریكردن لە شنگال، هێناویەتییە سنوورەكە و پڕ بووە لە میلیشای چەكدار“.
ئەو فەرماندەیە پیلانێ:ی پەكەكەش ئاشكرا دەكات و دەڵێت:” پەكەكە لە سووریاوە چەك و هێزی زیاتر بۆ شنگال دەنێرێت، بەغداش مووچەی ٣ هەزار كەس لەو هێزانەی پەكەكە لەگەڵ نەوت و ئازووخە دەنێرێت.

Back to top button