لاهورجەنگی بە تەزكیە لە مەڵبەندێكی یەكێـتی 70 كەسی كردووەتە جێگر
یەكێـتی لە ئێستادا لە قەیرانێكی قوڵی سەركردایەتیدایە, بۆیە ناتوانێت تەنانەت كاتی سازدانی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دیاری بكات, شاودێرێكی سیاسیش دەنوسێت, یەكێتی لە هیچ فۆڕمێكی حزبە جێی نابێـتەوە ناتوانرێت پێی بگورتێت حزب چونكە كۆمەلێك چەك بەدەست و پارە بەدەست و سەركردەی كۆن و بەرژەوەندی خواز و نەوەی تازەی تێدا جێ بووەتەوە هیچكامێك دان بەوەی تردانانێت بۆیە چاوەڕانی بەریەككەوتنێكی گەورە بەر لە كۆبوونەوە یان لە ناو كۆبوونەوە دەكەم.
عەزیز سەركانی, نوسەر و چاودێری سیاسی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆرڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:” یەكێتی دەبێتە چەند پارچەیەك كە هیچ كامێك لە پارچەكان كەڵكی دروستكردنی حزبێكی دیكەی نابێت, ناچار دەبێتە بچنەوە پاڵ یەكێك لە حزبەكان, لەبەر ئەوەی لە ژینگەیەكی فەوزەوی سیاسی لۆكاڵی ژیان و هۆكاری گەورەن بۆ بردنی ڤایرۆسەكە بۆناو حزبەكانی دی.
ئەو نوسەرە دەشنوسێت:” سەیری كەن یەكێتی لە ئێستادا راستە لەرووی سەركردایەتی تا ئاستێك وەك حزب دەردەكەوێت بەڵام دەبێـ بپرسین كێنە كە بڕیاردەدەن بە بێ حسابكردن بۆ هاوخەباتانی مام جەلال, بۆچی ئەوان بڕیار دەدەن؟ ئەوان چكارەن؟ بە گەیشتن بە وەڵامی ئەو پرسیارە ئەنجامی كۆنگرەی چواری یەكێتیت بۆ دەردەكەوێـت بەمەش خەباتكار و پێشمەرگەی كۆن و ئەوانەی دیكە رازی نابن كەواتا كێشەكە قولتر دەبێتەوە دەبنە باڵی زیاتر.
هەروەها ئەو نوسەرە گوتوشیەتی:” خۆ ئەوان خۆیان دانی پێدا دەنێت, لای خۆم هەركە باسی كۆنگرەی یەكێتییان كرد, من قسەكەی شاڵاو عەلی عەسكەریم دێتەوە یاد كە لە مەڵبەند هەیە 70 جێگری هەیە, هەڵبەت ئەمە ئامادەكردنی دەنگدەرە بۆ سەركردایەتی و مەكتەبی, ناوەندی پێشتر دیاری كراوە كێ دەنگدەدات و چۆن دەنگبدات كەواتا نەتیجەكەی روونە.