بەریتانیا دەچێتە هاوپەیمانی ئەمریکاوە بۆ پاراستنی کەشتیەتیجاریەکان کە کەنداو
بەریتانیا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئامدەیە بچێتە ناو هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لە کەنداو ، بۆ ئەوەی ئاسایشی کەشتیەتیجاریەکان بپارێزێت .
ئەم بڕیارەی بەریتانیا لە کاتێکدا ئاشکرا دەبێت کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە گەشتێکی دیپلۆماتیکی ئاسیا و ئەقیانووسییەن بۆ ئەوەی قەناعەت بە وڵاتان بکەن بۆپێک هێنانی ئەم هاوپەیمانییە .
ئامانجی ئەمریکا لە پێک هێنانی هاوپەیمانیەکی سەربازی لەم شێوەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەشتیە نەوت هەڵگرەکان و کەشتیەتیجاریەکانە لە کەنداوی ( فارس ) عەرەبی ، گەرووی هورمز و دەریای عەممان
مایک پۆمپیۆ کە تا ئیستا بۆ ڕازی کردنی وڵاتان بۆ پێک هێنانی ئەو هاوپەیمانییە سەردانی ژاپۆن ، بەریتانیا ، فەڕەنسا ، ئاڵمانیا ، کۆریای باشووری و ئوسترالیای کردووە ، تا ئیستا دەستکەوتێکی وەهای نەبووە لە ڕازی کردنیان .
ئوسترالیا دووایین وڵاتە کە بڕیاری داوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نشتیمانی خۆی لەم هاوپەیمانیە بەشدار دەبێت و ئیستاش بەریتانیاش وڵامی ئەرێنی داوەتەوە .