جەنگی نهێنی ئیسرائیل لە سوپای شاراوەی ئێران لە عێراق
دو هێرشی ئاسمانی لە چەند هەفتەی ڕابردوواد بۆ سەر بنکەکەنی ئێران لە قوڵایی خاکی عێراقدا هاتۆتە ئاراوە .
تا ئێستا هیچ وڵاتێک بە فەرمی بەرپرسیارەتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە . لەم هێرشانەدا چەندین چەکدار سەر بە هێزەکانی ئێران تەیدا کوژراوو بریندار بوون .
عێراق لە ناوەڕاست مانگی ٦ دا دوو هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر رۆژی ١٩/٦ یەکەم هێرش کرایتە سەر شاری ئامرلی و دووهەم هێرش دەرۆژ دووای ئەو کرایە سەرناوچەیەک لە باکووری بەغدا .
هەواڵی ئەم هێرشانە لە ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکان وەکو ( العربیە ) و (الشرق الاوسط ) بڵاو کرایەوە .
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەم هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنەکانی خۆی بڵاو کردەوە ، ڕاشی گەیاند ئەم هێرشانە لە لایەن ئیسرائیلەوە بووە بەڵام ئەوەی ڕاگەیاندنەکانی ئێران شاردیانەوە ڕێژەی کوژراوو بریندارەکانی ئەم هێرشانە بوو کە هەموویان لە ئێرانیەکان و ئەو کەسانەی سەر بە ئێران بوون .
ماڵپەڕی ( ئەشپیگەڵ ) رۆی یەکشەم رۆژی چوواری مانگی ٨ با بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە نووسراوی پیتەرز و کریستۆڤ سیدوو ئەم هەواڵەی کە لە ( العربیە )و الشرق ااوسط بڵاو کرابۆوە بە جیهانی کرد ، نووسەران لەم بارەوە لەگەڵ چەندین پسپۆرو سارەزا قسەیان کردووە کە سەر بە شیکاری سیاسەتی دەرەوەو سەربازی ئیسرائیلن .