هۆکارەکان چین کە سڕینەوەی چووار سفر لە پارەی نشتیمانی ئێران ناتوانێت ئەرێنی بێت لە ژیانی خەڵکی ئێران ؟
زۆرێک لە کارناسانی ئابووری لە ئێران لەسەر خاڵەکانی نەرێنی ئەم بڕیارە واتە سڕینەوەی ٤ سفری پارەی نشتیمانی ئێران هۆشداریان داوە .
چوونکە پێیان وایە ئەم بڕیارە تا چاکسازی لە سیتمی بانکیدا نەهێنێتە ئاراوە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت لە سەر باشتر ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران .
بڕیاری حکومەت بۆ لابردنی چووار سفر لە سەر پارەی نشتیمانی ئێران ، بۆتە هۆی مشت و مڕێکی زۆر سەبارەت بە زیان و قازانجەکانی ، ئەوەی تا ئێستا روونە هەموو کارناسان لەی نیگەرانن .
ئەوانەی دژایەتی دەکەن باوەڕیان وایە لە ئیستادا کاتەکە بۆ ئەم بڕیارە گونجاو نەبوو ، هەندێکیش پێیان وایە تەنیا سڕینەوەیەو هیچی تری بەدووا دا نایەت ، کەسانێکیش پێیان وایە لابردنی چووار سفر دەبێتە هۆی کار ئاسانی لە کاری بازرگانیدا و سەرەڕای ئەوەش پێیان وایە دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەت پارەیەکی کەمتر بۆ چاپی پارە تەرخان دەکات