رەوشی كەش و هەوا لەكوردستاندا

خواكوڕك
ئەمرۆ هەینی 2ی 12ی 2016 بەرێوەبەری كەشناسی و بو مەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوی ئاسای كەش ناسی رۆژانەی خۆی دا رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ساماڵ دەبێت.

هەروەها راشی گەیاندووە، لەناوچە شاخاوییەکان تەم و دەبێت و رێژەی بینین كەم دەبێتەوە لەناوچە جیاجیا كانی هەرێمی كوردستان .

سبەینێ شەممە ٣ى کانونى یەکەمى ٢٠١٦ بە پێی پێش بینی بەرێوەبەرایەتی كەش ناسی،  لەئەنجامى بەردەوامى  کاریگەرى نزمە  پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى ساردى لەگەڵدایە بۆیە سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى بارنى کەم لەناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى بوونى تەم لە ناوچە جیاجیاکاندا.

هەورەها كەسناسی رەوشی شارەكان بۆ سبەی شەممە دەخاتە روو و رایدەگەێنێت، سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر پایتەخت، ١٧ پلە و نزمترینیش ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٥ پلە بە ٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٦ بە ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٩ پلە بە ٥ پلە دەبێت هەروەها رایگەیاندووە، خێرایى با لە نێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، كەش ناسی راشی گەیاندووە مەوداى بینین لە نێوان ٨ ـ١٠  کیلۆمەتردا دەبێت.

Back to top button