زەریف : پێیان گووتم تا دوو هەفتەی تر گەمارۆم دەخەنە سەر مەگەر ئەوەی پێشنیاری ئەمریکا قەبووڵ کەم

 

 

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، دەڵێت هۆکاری سەپاندنی گەمارۆ بەسەرئەودا لە لایەن حکومەتی ئەمریکا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە پێشنیاری کۆماریخوازەکانم ڕەت کردەوە بچمە کۆشکی سپی .

 

زەریف رۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەاونیدا باسی لە کۆبوونەوەی خۆیی و ڕێند پاڤل ، سیناتۆری ئەمریکی و پێشنیاری ئەو کرد کە داوای لێکراوە سەردانی کۆشکی سپی بکات ، زەریف دەڵێت باسی ئەوە ناکەم لە دانووستانەکان چمان گووت و چی ڕوویدا بەڵام پێیان گووتم دووای دوو هەفتەی تر گەمارۆت دەخەینە سەر .

زەریف سەبارەت بە گەمارۆی خۆی لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە گووتی : تەنیا بەهانەی ئەوان بۆ گەمارۆی من ئەوەیە ، من وەک خەڵکی ئێران قسەیان لە گەڵ دەکەم و دەنگی گەلانی ئێرانم لە هەموو جیهاندا .

 

پێشتر پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاتێک باسی گەمارۆی سەر زەریفی کرد گووتی : زەریف هەمان ئامانجی عەلی خامنەیی پەیڕەو دەکات و هاودەستێکی مافیا یەو پەرەپێدەری کردارە نایاساییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە .

Back to top button