ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێك دابەشدەکرێت
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (خواكوڕك) ـی گەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە موچەی مانگی 5 ـی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردوو بو، کە بەهۆی “قەیرانی دارایی”یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.