محهمهد تۆفیق رهحیم: بەتەنھا من کاندیدی فەرمی گۆڕانم و له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری سهرۆكی ههرێم ناكشێمهوه
محەمەد تۆفیق رەحیم رایگەیاند، خۆی کاندید کردوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چونکە دەیەوێت ئەو توانایەی کە هەیەتی و ئەو ئەزمونەی کە لەژیانی سیاسیدا هەیەتی بیخاتەگەڕ بۆ سەرخستنی هەرێمی کوردستان.
محەمەد تۆفیق رەحیم، كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “من خۆم کاندید کردوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، چونکە دەمەوێت ئەو توانایەی کە هەمە و ئەو ئەزمونەی کە لەژیانی سیاسیمدا هەمە بیخەمە گەڕ بۆ سەرخستنی هەرێمی کوردستان، عاملێکی ئیجابیبم لەکاروبارەکانی هەرێمی کوردستاندا”.
سەبارەت بەوەی کە چهند کاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم هەیە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان-دا؟ محەمەد تۆفیق رەحیم وتی، “قسە و شت زۆرە، بەڵام بەفەرمی هەر من سیڤیم پێشکەشکردوە بۆ ئەو پۆستە”.
لەبارەی مستهفای سهید قادر؟، کە دەوترێت کاندیدە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم محهمهد تۆفیق رهحیم رایگەیاند، ” باسی ئهو-یش دەکرێت، بەڵام نازانم ئەو سیڤی پێشکەشکردوە یاخود نا، بەڵام من ماوەی دو مانگە سیڤیم پێشکەشکردوە و وتومە ئێمە دەبێت ئەو پۆستە وەربگرین بۆ ئەوەی ئەم بەرنامەیە جێ بەجێ بکرێت”.
هەروەها وتیشی، ” یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەم لە پۆستە حیزبیەکەم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن جگە لەوەی بۆ ئەوەبو کە دو ساڵ تێپەڕی بەسەر پۆستە حیزبیەکەم و نەمویست زیاتر لەو پۆستە بمێنمەوە، هاوکات بۆ ئەوەش بو کە بەتەواوی خۆم تەرخان بکەم بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم”.