چی ڕوو دەدات لە “ئیدلب” ـی سوریا.؟

ڕاوەستانی شەڕ لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە سێ ڕۆژ زیاتر خۆی ڕانەگرت و سوپای سوریا ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ڕاگەیاند و ئەو هەنگاوە پاش ڕاگەیاندنی دیمەشق هات کە ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر شەڕ ڕاگرتنێکی مەرجدار و جێ بەجێکردنی ڕێکەوتننامەی ڕوسی – تورکی بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵڕاو لە چەك و ئەم ڕێکەوتنەی کە هەموو لایەنەکان لە دانوستاندنەکانی ئەستانە لەسەری ڕێکەوتن بەندە بە پابەندبوونی چەکدارەکان بە پارێزگاری لە گیانی خەڵکی شاری ئیدلب”.

لە لایەکی دیکەوە سەرکردایەتی سوپاری سوریا کۆمەڵە چەکدارە تیرۆرستەکان ئەوانەی لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرین تومەتبار کرد بە ڕەتکردنەوەی پابەندبوونیان بەم شەڕ ڕاگرتنە و چەندین هێرشیان بۆ سەر خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە و ناوچەی خان شێخون زۆرترین زەبری بەرکەوتووە و قورسترین هێرشی کراوەتە سەر و 44 جار بۆردومان کراوە لەڕێی فڕۆکە جەنگیەکان”.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button