پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی بەسیاسی كراوە و هەرەشە لەمامۆستایان دەكرێت

خواكوڕك

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بە خواكوڕك رایگەیاندووە، لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەرشە لە مامۆستایان دەكرێت بەوەی نەگەرێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و دەلێت پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی بە سیاسەت كراوە.

ئەحمەد گەرمیانی لە لێدوانێكی تایبەتی دا بۆ خواكوڕك رایگەیاند، ئێمەش داوامان لە مامۆستایان كردووە، کە رۆژی شەممە بگەڕێنەوە سەر دەوام بۆ ئەوەی چیدی قوتابیان لەو سنوورەدا نەبنە قوربانی هەروەها دەشلێت پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دەوامکردنی داوە و ئێمەیش پشتگیری دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەین، ئومێد دەکەین کە رۆژی شەممەی دابێ مامۆستایان بەدەم ئەو پشتگیرییە بێن و بگەڕێنەوە دەوام، ئەگەر ئەو بایکۆتەیان زیاتر درێژە بکێشێ قەرەبووکردنەوەی دەوامی قوتابیان لە سلێمانیدا ئەستەم دەبێ.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەشلێت لە پارێزگای سلێمانی زۆرینەی مامۆستایان لەگەڵ دەوامكردن دان بەڵام خەڵکانێک هەن کە هەڕەشە لە مامۆستایان دەکەن و، راگەیاندنیش رۆڵێکی خراپی بینیوە و دواجار قوتابیانی ئەو سنوورە بوونەتە قوربانی دەشلێت پرۆسەی خوێندن لە سلێمانیدا بە سیاسی کراوە، دروشمی دیکەی سیاسی و گوتاری حزبی تێکەڵ بە داواکاری مامۆستایان کراوە.

Back to top button