كۆمەڵێك بڕیار لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو .. بزانە بڕیارە نوێیەكان چیە؟

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك بەڕێوەبەرایەتی، كۆمەڵێك ڕێنوێنییان بۆ ناوچە گەشتیارییەكان بڵاو كردەوە پێویستە پێیەوە پابەند بن.

بەپێی ئەو نووسراوەی “خواكوڕك” دەستی كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێویستە شوێنە گەشتیارییەكان ڕەزامەندی لایەنی پێوەندیدار وەربگرن و هەڵواسینی تابلۆی وەك مەلەكردن قەدەغەیە، ئاگركردنەوە قەدەغەیە و بوونی كەسانی شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی و ڕزگاكردنی ناو ئاو لەگەڵ بوونی سندووقی فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنە گەشتیارییەكان هەبێت.

ڕوون كراوەتەوە، پێویستە خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان پەرژین و بەربەستی سەلامەتی دابنێن لە شوێنە مەترسیدارەكان، لەگەڵ دانانی چووپ لەناو بەلەمەكان بەمەبەستی ڕزگاركردنی گەشتیاران و لەگەڵ كامێرایی چاودێری لە شوێنە گەشتیارییەكان، هه‌روه‌ها پێویستە تۆڕی كارەبا بەشێوەی سەلامەت دابنرێت لەگەڵ ڕووناكی لەكاتی شەو و بەكارهێنانی دەرمانی دژەمار و دووپشك و كردنەوەی گەراجی مۆڵەتدراو لە شوێنە گەشتیارییەكان.

ئەو ڕێنوێنییە نوێیانە لە كاتێكدایە بە بڕیارێكی سەرۆكی حكوومەت بڕیار دراوە پێداچوونەوە دووبارە بۆ پاراستنی گەشتیاران بكرێت لە شوێنە گەشتیارییەكان.

Back to top button