کۆمەڵەیەکی چەکدار ئامادەیە 14 هەزار کەس بۆ یارمەتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی دژی هێزە کوردیەکان بنێریت

وتەبێژ بەناو ” سوپای نیشتیمانی سوریا ” یوسف مەحموود کە یەکێکە لە کۆمەڵە چەکدارەکان و پشتیوانی دەکرێت لە لایەن تورکیاوە گوتی هێزێك لە 14 هەزار ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێك دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە بوونیان هەیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەم هەنگاوە پاش لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕۆژی یەك شەممە هات کە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرپادەکات لە ڕۆژهەڵاتی زێی فورات لە باکووری سوریا و پێشتریش تورکیا هۆشداری دا لە ئەنجام دانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەڵام دوایخست بەهۆی دانوستاندنەکان بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام”.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button