رۆژنامه‌نوسێك: مه‌لا به‌ختیار به‌رۆژ ده‌رۆزه‌ی سۆزی خه‌لك و به‌شه‌وانیش ده‌رۆزه‌ی پاره‌ له‌م و له‌و ده‌كات

 

له‌ دوای ئه‌وه‌ی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هه‌شت مانگ به‌ر له‌ ئێستا به‌ هۆی گوێ لێنه‌گرتن و حساب بۆنه‌كردنی به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كـێتی له‌سه‌رووی هه‌موانیشه‌وه‌ بافێل تاله‌بانی و لاهور جه‌نگی له‌ یه‌كێتی تۆرا، زیاتر له‌ نۆ مانگه‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌و به‌شدار هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه‌، نوسه‌رێكی كوردیش ده‌ڵیت: مه‌لا به‌ختیار پیاوێكی هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌، له‌كوێ پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌خوێنێـت.
جه‌مال كه‌ریم، نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیه‌تی: ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ یه‌كێتی تێكه‌وتووه‌ هۆكاره‌كه‌ی خودی مه‌لا به‌ختیاره‌، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له یه‌كێتی پێش دوو ساڵ و یه‌كێتی ئه‌مڕۆ بده‌ین له‌ رووی هه‌یكه‌لی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وا یه‌كێتی ئاسانتر ده‌توانێت هه‌ماهه‌نگی دروستبكات له‌ نێوخۆیان له‌سه‌ر پرسه‌كان رێكبكه‌ون، ئه‌و راستیه‌ ده‌ری ده‌خا، ‌ به‌لێ كه‌ پێشوتر یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار له‌نێودا بوو ، ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش زه‌حمه‌تتر ده‌گه‌یشته‌ رێككه‌وتن، له‌دوای ئه‌و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوانه‌تر بووه‌.
ئه‌و نوسه‌ره‌ ده‌شلێت مه‌لا به‌ختیار جگه‌ له‌ قسه‌كه‌رێكی بێكردار له‌ نێو یه‌كێتی هیچی تر نه‌بوو، هه‌ر كردارێكی كه‌ هه‌بووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ كه‌سیه‌كانی بووه‌ له‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی، ئێستا مه‌لا به‌ختیار دۆست و دوژمنی دیار نیه‌ پاره‌ دۆست و دوژمنه‌كانی مه‌لابه‌ختیار دیاری ده‌كات نه‌ك ستراتیج و سیاسه‌ت ته‌نانه‌ت له‌ ناو حزبه‌كانی دیكه‌ش، سه‌یری بكه‌ن له‌و كاته‌ی مه‌لا به‌ختیار فیستیڤالی گه‌لاوێژی راگه‌یاند یه‌كێتی رێگر بوو له‌وه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌بچێت، هاواری نا شه‌فافی دارایی یه‌كێتی له‌و گۆشه‌ نیگایه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت كۆده‌نگیه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ یه‌كێتی دروست بكات به‌ڵام دیسان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
نوسه‌ره‌كه‌ ده‌شلێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ حزبه‌كانی دیكه‌وه‌هه‌یه‌، له‌یه‌كه‌مین فیستیڤالی گه‌لاوێژ تا دوا فیستیڤال مه‌لا به‌ختیار په‌نای بۆ پارتی یان حكومه‌تی هه‌رێم بردووه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوكاری ماددی بكه‌ن، له‌ دواهه‌مین فیستیڤال ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی داوای له‌ پارتی كردبوو پارتی پێی گوتبوو نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ت پێده‌ده‌ین، بۆیه‌ مه‌لابه‌ختیار له‌ ئێستادا كه‌وتۆته‌ سه‌نگه‌ری دژ پارتی و له‌ رێگای میدیاكانی رۆژانه‌ چه‌ندین بابه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو دژ به‌ پارتی بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ به‌لێ مه‌لا به‌خیتار كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی هه‌یه‌، له‌رۆژدا له‌ ‌رێگای قسه‌كانی سوالی سۆزی خه‌لك و له‌ شه‌وانیش سوالی پاره‌ ده‌كات.

Back to top button