بەریتانیا هەلوێستمان نەگۆڕە بەرامبەر ئێران، لەگەڵ ئەمریکا دەچینە ناو هاوپەیمانێتی کەنداو

 

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران محمد جەواد زەریف ڕایگەیاند ئەمریکا بەتەنها ماوەتەوە، ناتوانێت هاوپەیمانی کەنداو پێکبهێنێت، به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌چێته‌ ناوهاوپه‌یمانێتی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ده‌ریای به‌سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌نداو بۆ پاراستنی كه‌شتیه‌ بازرگانیه‌كان و تێپه‌ڕبوونیان به‌ گه‌رووی هورمز.

بن والاس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌مباره‌به‌وه‌ ده‌ڵێت‌: له‌هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كێشه‌كانی كه‌نداوی هورمز بدۆزینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ رۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندووه‌. به‌ریتانیا سووره‌ له‌سه‌ر گه‌ره‌نتی پاراستنی جموجۆلی كه‌شتیه‌‌ بازرگانیه‌كان له‌و هه‌ڕه‌شه‌ نایاساییانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌نداو ده‌بیندرێت، بۆیە تێڕوانینمان نەگۆڕە بەرامبەر ئێران.

Back to top button