وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا هیچ جوله‌یه‌كی تو‌ركیا له‌ باکوری سوریا قبولناكه‌ین

دوای ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێک لە رۆژهەڵاتی فوڕات ئەنجامدەدەن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەلێت هیچ جولەیەک لەو ناوچانە لە تورکیا قبولناکەین.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا مارك ئه‌سبیر رایگه‌یاندووه‌، هیچ جوله‌یه‌كی توركیا له‌ باکور سوریا له‌ لای ئه‌مریكا‌ قبولكراو نیه‌، هه‌روه‌ها گوتیشی له‌ ئێستادا واشنتۆن له‌ په‌یوه‌ندی دایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك له‌ باره‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یابان به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندووه‌، به‌روونی ده‌یڵێن هیچ جوله‌یه‌كی توركیا له‌ باکوری سوریا قبول ناكه‌ین، توركیا پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر هێڕشێكی یه‌كلایه‌نه‌ پێویسته‌‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانمان، به‌ تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك له‌به‌رچاوبگرێت.

Back to top button