فڕۆكه‌كانی لیبیا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیایان له‌ لیبیا بۆردوومانكرد

 

دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی تورکیا کە چەک و تەقەمەنی هەلگرتبوو، لەبنکەی سەربازی مسراتە نیشتەوە، هێزەکانی سوپای لیبیا بۆردوومانی فڕۆکەخانەکەیان کرد لە ئاکامدا بووەهۆی لەناوبردنی فڕۆکەیەکی جۆری ئالیوشن کە دروستکراوی رووسیایە.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای نیشتمانی لیبیا بنكه‌ی سه‌ربازی مسراته‌یان بۆ جاری دووه‌م له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بۆردوومانكرد، سوپای لیبیا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی توركیای له‌ جۆریIL76 ئالیوشن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مسراته‌ كردۆته‌ ئامانج، به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ فڕۆكه‌ توركیه‌كه‌ له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و تفاق له‌ ده‌ره‌وه‌ی لیبیا بۆ میلیشیا تیرۆریسته‌كان بۆردوومانكراوه‌.

Back to top button