سه‌رۆكی شاره‌وانی هیرۆشیما داوای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات له‌ جیهان

 

سه‌رۆكی شاره‌وانی هیرۆشیما له‌ یابان رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌دات له یادی‌ حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی به‌كارهێنانی یه‌كه‌مین بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ هیرۆشیما رێككه‌وتنێكی نێوده‌وله‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجامبدرێت.

كازومی ماتسوی سه‌رۆكی شاره‌وانی هیرۆشیما رایگه‌یاندووه‌ به‌ناوی كه‌س وكاری قوربانیانی هیرۆشیما داوا له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌م و وڵاتانی جیهان ده‌كه‌م كاربكه‌ن بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌سه‌د و بیست وڵات به‌شدارن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌،.

Back to top button