پیلانێكی مەترسیدار لەبەغداوە دژی كوردستان ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

د.عەرەفات كەرەم لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە، گروپی نووری مالیکی لە پەرلەمانی عێراق، لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەن لەدژی کورد و دەیانەوێت چەند یاسایەک لەدژی کورد بسەپێنن.

ئەندام پەرلەمانتارێكی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەری باس رایگەیاندووە،پیلانێک دژی کەرکووک لە ئارادایە، بەتایبەت دوای پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی لە پەڕلەمانی عێراق پەسەند کرا، گوتی: “ئاشکرایە کە مالیکی بۆ جێبەجێ کردنی پلانی دابرینی کەرکووک لە کوردستان، سێ کەرەستەی لەبەر دەستدایە،ئەوانیش کوتلە پەڕلەمانیەکەی دەوڵەتی یاسا و حەشدی شەعبی، کڕینی لیستەکان بۆیە دەبێت کورد لە مەترسی نووری مالیکی ئاگاداربێت”.

هەروەها كەرەم ئەوەشی بۆ مالپەرەكە ئاشكرا كردووە، مالیکی دەیەوێت لە رێگای سەپاندنی دەنگی دەوڵەتی یاساوە تۆڵە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە چونکە هەرێمی کوردستان لەدژی پاوانخوازیەکانی مالیکی بێ دەنگ نابێت”.

Back to top button