بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی: پێشنیار هەیە قەرزی حکومەت لای خەلک لەبری پاشەکەوت حساب بکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەر لە دروست بوونی قەیرانی دارایی قەرز و پێشینەی بەهاوڵاتیان دەبەخشی بەمەبەستی پیتەپێدانی ژێرخان و سەرخانی ئابوری، لە ئێستادا هاوڵاتیان پێیان وایە دەکرێت حکومەت لەو قەرزانە خۆش بێت، بەڵام بەرپرسێکی حکومەت ڕایدەگەیەنێت حکومەت ناتوان لێی خۆش بێت، بەڵام ڕەنگە لە بری پاشەکەوت حساببکرێ ئەوانەی دەیانگرێتەوە
عوسمان کوردە، بەڕێوەبەری پشکنین و چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ” ٦۲۱ هەزار کەس لەهەرێمی کوردستان پێشینە و قەرزیان لە حکومەت وەرگرتووە، کە دەکاتە کۆی پارەی ٦ ملیار دینار، رێگەی پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون و هاوسەرگیری و قەرزی بچووك و قەرزی كشتوكاڵی و پیشەسازی داوەتە زیاتر لە 621 هەزار كەس، بەشی زۆری ئەو پارەیەش نەگەڕێندراونەتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند:” وابڕیارە ئەمساڵیش وەرگرتنەوەی پێشینە و قەرز دوابخرێت وەک ساڵانی ڕابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی، گەڕاندنەوەی قەرز و پێشینەكانی لە فەرمانبەران راگرتبوو.
هەروەها گوتیشی:” حکومەت ناتوانێت لەو قەرزانە خۆشبێت کە لای خەلکە،بەڵام پێشنیارە هەیە کە قەرزەکە لە پاشەکەوتەکە بگێڕدرێتەوە.