روحانی : ئەمریکا گەمارۆکانمان لە سەر هەڵگرێت ئامادەی دانوستانین

حەسەن روحانی ڕایگەیاند ئەگەرئەمریکاش نەگەڕێتەوە سەر رێکەوتنی ئەتۆمی ، ئێران ئامادەی دانوستانە لە گەڵ ئەو وڵاتە بەڵام تەنیا مەرجمان ئەوەیە گەمارۆکانمان لە سەر هەڵگرن .

حەسەن روحانی لە هەمان کاتدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ سیاسەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف دووپات کردەوە .

ئاژانسی خوێندکارانی ئێران ( ئیسنا ) ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لە سەر وتارەکەی حەسەن روحانی بڵاو کردەوە ، روحانی لەم وتارەدا پێداگری لەوە کرد سیاسەتی دەرەوەی ئێران سیاسەتی گشتی دەسەڵاتە ، نەک سیاسەتی گرووپ و تاقمێکی دیاری کراو ، لە لایەکی تریشەوە بە ئاماژەدان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی باسی لە پشتیوانی عەلی خامنەیی لەم ڕێکەوتنە کرد .

Back to top button