سۆران ، ئاکرێ و زاخۆ دەبنە خاوەن بنکەی پاسپۆرت

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی فەرمی کردنەوەی سێ بنکەی پاسپۆرتی بۆ شارەکانی سۆران ، ئاکرێ و زاخۆ ڕاگەیاند

بە نووسراوی فەرمی ، ڕێکەوتی ٢٩ /٧ بە واژووی ڕێبەر ئەحمود وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ پێک هێنانی لیژنەیەک بڕیار داراوە دەست بە ئەرکی فەرمی کردنەوەی هەرسێک بنکەکە بکرێت ، بە پێی زانیاریەکان وا بڕیارە لە داهاتوودا لە هەرشوێنێکی کوردستان کە پێویست بکات بنکەی پاسپۆرت بکرێتەوە .

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو بەڕێوەبەرانی پاسپۆرتی هەولێر و دهۆك لە ئەندامانی لیژنەی سەرەکین بۆ کاروباری ڕاسپاردەی بنکەکان ..

 

Back to top button