داعش بە نیازە بۆ گەڕانەوەی خۆی بۆ عێراق بە فەرمی ڕابگەێنێت
هەڵمەتی لەشکری ( ئیرادەی نەسر ) بۆ ڕێگری کردنی گەڕانەوەی هێزەکانی داعش بۆ پارێزگاکانی عێراق لە لایەن هێزە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە .
ئەم هەڵمەتە چەند رۆژێکە پاریزگای دیالەی گرتۆتەوە ، هۆکارەکەش ئەوەیە داعش لە ناوچە سووننە نشینەکان بە گشتی سەری هەڵداوەتەوە .
نازم کەهیە ڕێکخەرى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى، بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات “داعش لە پارێزگاى دیالە جم و جۆڵى بەرچاوی هەیەو ، بۆتە مەترسی بۆ سەر حکومەتری عێراق.”
نازم کەهیە دەڵێت ، داعش پلانی ئەوەی هەیە بە فەرمی زیندوو بوونەوەی خۆی ڕاگەێنێت ، بەڵام هەڵمەتی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ ڕێگری کردن لەم ئامانجەیە .”
لە بەر گرینگی ئەم دیاردەیە رۆژی دووشەم عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی گەیاندە پارێزگای دیالە بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی سەربازی ( ئیرادەی نەسر )