ئێران سێ مووشەکی نوێی مەترسیداری بەرهەم هێناوە

بە پێی قسەی دەسەلاتدارانی ئێران ئەو مووشەکانە بە لەیزەر ئاراستەی ئامانجەکان دەکرێن و ئامادەیی دەربڕینی ئێرانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە

بەرهەم هێنانی مووشەکەکانی یاسین و قائیم بە هاوبەشی وەزارەتی بەرگری و پیشەسازی ئەلەکترۆنی  بوون .

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ،  وێرای پێداهەڵدانێکی زۆری ئەم مووشەکانە ، گووتی کۆماری ئیسلامی مگوڕە لە سەر بەرگری و سڵ لە لێدانی هێزەکانی ئەمریکایی ناکات

بە پێی زانیاریەکان کە لە لایەن ئاژانسی فارس بڵاو کراوەتەوە مووشەکی یاسین بە لەیزەر ئاراستە دەکرێت و باڵەکانی کۆ دەبنەوە ، بە گەرمی حەساسەو دووای دەکەوێت و بە فڕۆکە ئاراستەی ئامانجێک دەکرێت کە ٥٠ کیلۆمەتری لێوە دوورە

لە هەمانکاتدا  مووشەکی جۆری باڵەبان بە جی پی ئێس و سێنسەرەوە بەرەوە ئامانج دەڕواو ، ئەویش  باڵەکانی وێک دێت  و دەتوانرێت لەژێر فڕۆکەکە ببەسترێت.

Back to top button