ڕزگارکردنی پیاوێك کە بە زیندوویی لە گۆڕنرا و ئازایەتیەکە بۆ سەگێك بوو

گرتە ڤیدیۆیەکی بەڵگەیی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ڕزگارکردن هاوشێوەی فلیمە مەترسیدارەکان کە تەیدا  پیاوانی بەرگری شارستانی توانیان سەرکەوتووانە پیاوێك بدۆزنەوە کە بە زیندوویی لە گۆڕنرابوو پاش ئەوەی ناوچەکەیان تووشی ڕووچونی زەوی هات و ئازایەتی بۆ سەگێك دەگەڕێتەوە بەناوی ” ئەجاکسی ” کە مەشق پێکراوە لە لایەن یەکەیەکی سەربازی بۆ دۆزینەوەی بۆمب.

برادیب کۆمار ئەو پیاوەیە کە نەخۆشی دەروونی هەیە و توانیان ڕزگاری بکەن و ناسراوە لەلای خەڵکی ناوچەی جامۆ و کشمیر لە باکووری هێند و پاش دەرهێنانی نەیتوانی هیچ قسەیەك بکات شۆك بـبوو بۆیە خێرا گەیاندرایە نەخۆشخانە و لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی هێند سەگەکە و مەشق پێدەرەکەی و فەرماندەی یەکە سەربازیەکەیان پاداشت کرد.

Back to top button