بۆڵتۆن : ڤەنزوێلا لە گەڵ ئێران و کۆریای باکووری و سووریا ، ولاتانێکی یاغین

راوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی ئەمریکا دەڵێت : : ڤەنزوێلا لە گەڵ ئێران و کۆریای باکووری و سووریا ، ولاتانێکی یاغین لە جیهاندا

جۆن بۆڵتۆن لە پایتەختی پێرۆ ، رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئەمریکا گەمارۆی سەخت بە سەر هەرکەس و لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەوەییدا دەسەپێنێت کە لایەنگری حکومەتی نیکۆلاس مادوورو دەکەن .

ئەو قسانەی جۆن بۆڵتۆن لە کاتێکدایە کە رۆژێک پێشتر دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی  دەست بەسەرداگرتن و بلۆکە کردنی هەموو دارایی ڤەنزوێلای لە ئەمریکا ڕاگەیاند .

بە پێی هەواڵی ئاسۆشیتەد پرێس ، گەمارۆکانی ئەمریکا لە شێوەی ئەو گەمارۆ سەختانەیە کە بە سەر ئێران و کوبا و کۆریای باکووری و سووریایدا سەپاندووە .

Back to top button