دەستگیرکردنی گەورەترین سەرۆك مافیای مادەی هۆشبەر و بەدڕەوشتی لە بەغدا

هێزە ئەمنیەکانی عێراق جێ بەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکیان ڕاگەیاند بۆ ڕاودوونانی مافیای مادەی هۆشبەر و ئەو خانووانەی کاری بەدڕەوشتی لێ ئەنجام دەدرێ و هۆڵەکانی قومار و دووپاتیشیان کردەوە کە سەرۆکی مافیاکەی عێراق حاجی حەمزە شومەری کە کۆنترۆڵی هەموو ئەو شوێنانەی کردووە و 25 کەس لە یاریدەدەرانی کە خۆیان بە چەکداری حەشدی شەعبی ناساندووە دەستگیر کران ؛

ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕاستەوخۆ لە لایەن سەرۆك وەزیران عادل عبدالمهدی ئاراستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کراوە بۆ ڕاودوونانی مافیاکان و پاش دەستگیرکردنیان ڕادەستی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کران بۆ ڵێکۆڵینەوە و دادگایی کردن ، شایەنی باسە حاجی حەمزە شومەری ڕۆژانە نزیکەی یەك ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوت لە هۆڵەکانی قومار و مادەی هۆشبەر و بەدڕەوشتی و کڕین و فڕۆشتنی ئافرەتی سۆزانی لە هۆتێلە زەبەلاحەکان و لەیانەی شەوانە

Back to top button