هێرشی داعش بۆ سەر مەخمور 5 ساڵی تێپەڕ کرد
کاردانەوەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی دژی داعش و یەکەم هێرشی ئاسمانی لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە داعش لە مەخمور و گوێر بە ئازایەتی پێشمەرگەو هیزەکانی ئاسایش تێک شکا ، ئەو کاتەش واتە 5 ساڵ لە مەوبەر
نەجات عەلی فەرماندەیی یەکەی هەشتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕاگەیانەکان دەدوێت و دەڵیت تا ئێستاش داعش بنەبڕ نەکراوەوزنجیرە چیاکانی قەرەچۆغ مۆڵگەو پێگەیانە .
ئەوە لە کاتێکدایە خەڵکی مەخمور سەڕەڕای ئەوەی ئیستاش داعش بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ژیانی خۆیان ، هاوکات دەلێن هێزە عێراقیەکانیش هەڵس و کەوتێکی نەشیاویان لە گەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە هەیە