لیستی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاوی كردووەتەوە، سبەی مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی “خواکوڕك” سبەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.